پرته‌قاڵ یه‌كێك له به‌سوودترین میوه‌كانه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت خواردنی ئه‌م میوه‌یه له‌وه‌رزی زستان مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ده‌پارێزێت.
یه‌كێكیتر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی میوه‌ی پرته‌قاڵ ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی بێخه‌وی بوون ئارام ده‌كات و پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ خه‌ویان هه‌یه 2 كاتژمێر پێش خه‌وتن پرته‌قاڵ بخۆن تاكو ده‌روونیان ئارام ببێ و بتوانن خه‌وێكی ئاسووده‌یان هه‌بێت.
كارناسان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: میوه‌ی پرته‌قاڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ ڤیتامینی C و A و ماده به‌سووده‌كانی وه‌ك فسفۆر و كه‌لسیۆم و مه‌نیزیۆم و ئه‌مه‌ش سیسته‌می ده‌ماره‌كانی مێشكی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و سه‌رئێشه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له‌به‌رنامه‌ی خۆراكی نه‌خۆشه تووشبوه‌كان به شێرپه‌نجه پرته‌قاڵ رۆڵی گرنگی هه‌یه و وزه به‌خشه.
پرته‌قاڵ ئه‌سید و كلۆسترۆڵی ناو خوێن ده‌سوتێنێت و خواردنی ئه‌و میوه‌یه یارمه‌تیده‌رێكه بۆ دابه‌زینێ كێشی قه‌ڵه‌وه‌كان.
نظرات شما عزیزان: